لە چەند ناوچەیێکی پارێزگای هەولێر پشکنین بۆ ڕۆفاتی شەهیدانی ئێرانی دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ناوچەی باڵەكایەتی ئەمڕۆ گۆڕی سەربازانی ئێرانی هەڵدەدرێنەوە و لە مەراسیمێكی تایبەتدا رادەستی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكرێنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ناوچەی باڵەكایەتی ئەمڕۆ گۆڕی سەربازانی ئێرانی، كە مێژوەكەی بۆ شەڕی ئێران - عێراق دەگەڕێتەوە هەڵدەدرێنەوە و لە مەراسیمێكی تایبەتدا تەرمەكان ڕادەستی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكرێن.

لە مەراسیمی هەڵدانەوەی گۆڕەكاندا وەفدێكی ئێرانی و هەریەک لە نوێنەری وەزارەتی بەرگریی عێراق و دادگای فیدراڵی و نوێنەری وەزارەتی شەهیدان و دادوەری حكوومەتی هەرێمیش ئامادەن.

گۆڕی سەربازە ئێرانیەكان مێژووەكەی بۆ شەڕی ئێران - عێراق دەگەڕێتەوە و لە گوندی ئازادی سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران ژێر خۆڵ كرابوون.

سەرچاوە: KNN

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37377

Your Comment

You are replying to: .
captcha