به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کورده‌کانی سووریا له دوو هه‌فته پێش ئێستاوه دوو جار سه‌ردانی دیمه‌شقیان کردوووه و له‌سه‌ر بارودۆخی یه‌ک له‌سه‌ر چواری خاکی سووریا که له ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌واندا هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی به سه‌رکردایه‌تیی به‌شار ئه‌سه‌د گفتوگۆیان کردوووه.
پیتر فۆرد، باڵوێزی به‌ریتانیا له سووریا له ساڵی 2003 تا 2006 له‌باره‌ی مه‌یلی کورد بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا ڕایگهیاندوووه: نیگه‌رانیی کورد له چوونی ئه‌مریکا له سووریا، حه‌ز نه‌کردنی ئه‌مریکا به بابه‌تی پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت به تایبه‌ت له‌باره‌ی کورد، به‌رده‌وامیی هه‌ڕه‌شه‌ی تورکیا و ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی کۆنتڕۆڵی کورد له‌سه‌ر ناوچه‌ی زۆرینه عه‌ره‌بنشینی سووریا وه‌ک ڕه‌قه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی کورد ڕێگای دانووستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا بگرێته‌به‌ر.
ناوبراو له وتاره‌که‌ی که له ماڵپه‌ڕی the wall will fall بڵاو کراوه‌ته‌وه نووسیویه‌تی: وێده‌چێت به‌و بۆنه‌وه که کورد مه‌یلێکی زۆری بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا هه‌یه ڕۆژانی کۆنتڕۆڵی ناڕاسته‌وخۆی ئه‌مریکا له‌سه‌ر 30 له‌سه‌دی خاکی سووریا به یارمه‌تیی هێزی سووریای دیموکرات کۆتایی پێهاتوووه.
باڵوێزی پێشووی به‌ریتانیا له سووریا پێی وایه به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه کورده‌کان له شه‌ڕی دیمه‌شق بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزگای ئیدلیب له به‌رهه‌ڵستکارانی پاڵپشتیکراوی تورکیا به‌شداری ده‌که‌ن و ئه‌گه‌ر ئیزن به کورد بدرێت هێرش بکاته سه‌ر عه‌فرین و ئه‌و ناوچه کوردنشینه له تورکیا و سه‌ربزێوانی پاڵپشتیکراوی وه‌ربگرێته‌وه ئه‌وا قه‌ناعه‌ت پێهێنان به کورد بۆ به‌شداری له شه‌ڕی ئیدلیب ئاسانتر ده‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment