دادگای فیدڕاڵی لیژنه‌یێک ڕاده‌سپێرێت بۆ تانه‌دان له ‌فرۆشتنی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دادگای باڵای فیدراڵی لیژنه‌یێک ڕاده‌سپێرێت له‌ باره‌ی دۆسیه‌ی تانه‌دان له‌ ناده‌ستووری بوونی ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 15ی ئاب‌ ئیاس ساموک وته‌بێژی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ڕای‌گه‌یاندوووه‌: "له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا نوێنه‌ری هه‌موو لایه‌نه‌كان ئاماده‌ بوون كه‌ پێكهاتبوون له‌ بریكاری وه‌زیری نه‌وتی فیدراڵی و بریكاری وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێم و بریكاره‌كانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری داراییی عێراق و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان".

ساموک ئه‌وه‌شی وتوووه: "دادگای فیدراڵی باسی له‌وه‌ كردوووه‌ هیچ یاسایێک تا ئێستا ده‌رنه‌چوووه‌ كه‌ ڕوونتر باس له‌و خاڵه‌ی ده‌ستوور بكات كه‌ ده‌ڵێت نه‌وتی عێراق بۆ گه‌لی عێراق بێت".

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37345

Your Comment

You are replying to: .
captcha