بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی بهSNNی ڕاگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نه ناڕازیه‌كان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆی بۆ وه‌فدی یه‌كێتیی و پارتی ده‌كه‌نه‌وه، بڕیار وایه وه‌فدی هه‌ردوو حزب سه‌ردانی لایه‌نه ناڕازیه‌كانی گۆڕان، كۆمه‌ڵ، هاوپه‌یمانی و یه‌كگرتوو بكه‌ن".
ناوبراو وتیشی: "دوای ئه‌وه‌ی دادگای فیدراڵی به‌فه‌رمی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بڵاو ده‌كاته‌وه، وه‌فدی یه‌كێتیی و پارتی پڕۆژه هاوبه‌شه‌كه‌یان بۆ به‌شداری كردن له حكوومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌خه‌نه به‌رده‌م چوارلایه‌نه‌كه.
له لایێكی دیكه‌شه‌وه هادی عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتوو به‌ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاندووه: "ئێستا ده‌رگای چوارلایه‌نه‌كه به‌ڕوی وه‌فدی پارتی و یه‌كێتیدا كراوه‌یه بۆ گفتوگۆ كردن".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment