ئه‌شواق جاف: هه‌ر كاتێک عێراق پێویستى به‌ هه‌رێم بێت په‌نا بۆ دانووستان ده‌بات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكى كوردى خولى پێشوى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: "هه‌ر كاتێک حكوومه‌تى عێراق پێوستى به‌ هه‌رێم بووبێت په‌ناى بردۆته‌ به‌ر دیالۆگ و دانووستان و له‌ كاتى به‌هێزبوونیشیدا هه‌میشه‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى پێشێل كردوووه‌."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌شواق جاف ئه‌ندامى خولى سێیه‌مى په‌رله‌مانى عیراق ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كرد: حكوومه‌تى عێراق له‌ كاتى پێكهێنانى حكوومه‌ت و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشدا پێویستى به‌ هه‌رێم ده‌بێت و هه‌ر له‌و كاته‌شدا په‌نا بۆ زمانى گفتوگۆكردن و دیالۆگ ده‌بات و هه‌ر كاتێكیش به‌هێز بووبێت ده‌ستوورى جێبه‌جێ نه‌كردوووه‌ و مافه‌كانى كوردى پێشێل كردوووه.

ناوبراو وتیشى: "به‌پێى ئه‌زمونى 8 ساڵه‌م له‌ به‌غدا هیچ هیوایێكم به‌ به‌غدا نه‌ماوه‌ چوونكه‌ پابه‌ندى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یی نابێت كه‌ مافه‌كانى كوردى تیادا جێگیر كراوه‌".

ئه‌شواق جاف جه‌ختى كرده‌وه‌: پێویسته‌ نوێنه‌رانى كوردى خولى ئاینده‌ى په‌رله‌مانى عێراق یه‌كڕیز و یه‌كده‌نگ بن و په‌رته‌وازه‌ییی خولى پێشوو دووباره‌ نه‌كه‌نه‌وه‌ و به‌ پلان و به‌رنامه‌ى هاوبه‌شه‌وه‌ ڕوو له‌ به‌غدا بكه‌ن بۆ چه‌سپاندنى مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێم.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37284

Your Comment

You are replying to: .
captcha