به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌شواق جاف ئه‌ندامى خولى سێیه‌مى په‌رله‌مانى عیراق ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد: حكوومه‌تى عێراق له كاتى پێكهێنانى حكوومه‌ت و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشدا پێویستى به هه‌رێم ده‌بێت و هه‌ر له‌و كاته‌شدا په‌نا بۆ زمانى گفتوگۆكردن و دیالۆگ ده‌بات و هه‌ر كاتێكیش به‌هێز بووبێت ده‌ستوورى جێبه‌جێ نه‌كردوووه و مافه‌كانى كوردى پێشێل كردوووه.
ناوبراو وتیشى: "به‌پێى ئه‌زمونى 8 ساڵه‌م له به‌غدا هیچ هیوایێكم به به‌غدا نه‌ماوه چوونكه پابه‌ندى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یی نابێت كه مافه‌كانى كوردى تیادا جێگیر كراوه".
ئه‌شواق جاف جه‌ختى كرده‌وه: پێویسته نوێنه‌رانى كوردى خولى ئاینده‌ى په‌رله‌مانى عێراق یه‌كڕیز و یه‌كده‌نگ بن و په‌رته‌وازه‌ییی خولى پێشوو دووباره نه‌كه‌نه‌وه و به پلان و به‌رنامه‌ى هاوبه‌شه‌وه ڕوو له به‌غدا بكه‌ن بۆ چه‌سپاندنى مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێم.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment