سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق پاش جەژنی قوربان دیاری دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری پێشووی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: ناوی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق پاش جەژنی قوربان بە خێرایی ڕادەگەیێندرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولسەلام مالیکی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا زیادی کرد: گفتوگۆکان لە نێوان حیزبە سیاسییەکانی عێراقدا لەبارەی پێکهێنانی فراکسیۆنی گەورەی پەرلەمانی عێراق تا ئێستا سەرکەوتووانە بووە و ئیتیلافی دەوڵەتی یاسا بۆ پێکهێنانی دەوڵەتێکی گشتگیری نیشتمانی، دوور لە تایفەگەرایی هەوڵ دەدات.

مالیکی وتیشی: کۆبوونەوەی نوێنەرانی نوێی پەرلەمان دەستبەجێ پاش پشوودانەکانی جەژنی قوربان بەڕێوەدەچێت و ناوی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕادەگەیێندرێت.

سەرچاوە: هاواڵدەریی سەباح

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37264

Your Comment

You are replying to: .
captcha