به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌نین قه‌دۆ په‌ڕله‌مانتاری پێشووی عێراق ده‌ڵێت: پارێزگای نه‌ینه‌وا و به تایبه‌تیش لای ڕاستی مووسڵ له %٨٠ی وێران بوووه و به‌که‌ڵکی ژیان نایه‌ت.
ئه‌و په‌ڕله‌مانتاره‌ی پێشووه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: نه‌ینه‌وا پێویستی به نزیکه‌ی ١٠٠ ملیار دۆلار ھه‌یه بۆ دووباره ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی و بووژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوورییه‌که‌ی.
حه‌نین قه‌دۆ ڕوونی کرده‌وه: زۆربه‌ی خه‌ڵکی نه‌ینه‌وا به‌ھۆی ئاوه‌دان نه‌کردنه‌وه‌ی پارێزگاکه‌یانه‌وه ئاواره بوون بۆ پارێزگاکانی‌تر ئه‌وه‌ش زه‌نگی کاره‌ساتێکی ڕاسته‌قینه و کۆچی به‌کۆمه‌ڵی خه‌ڵکه‌که‌یه‌تی به‌ھۆی مانه‌وه‌ی پارێزگاکه به‌و وێرانه‌ییه‌ی به‌سه‌ری ھاتوووه.
ئه‌و په‌ڕله‌مانتاره‌ی پێشوووه‌ی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: نه‌ینه‌وا ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌رنه‌گرتوووه که له کۆنگره‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراقدا له کوه‌یت پێی به‌خشرا، ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌یێکه پرسیاری زۆر ھه‌ڵده‌گرێت له سه‌ر ئه‌و پاره‌یه و ئه‌و شوێنه‌ی بۆی ڕۆیشتوووه.
شایانی باسه؛ داعش له حوزه‌یرانی ساڵی ٢٠١٤ ده‌ستی به سه‌ر مووسڵدا گرت و زۆربه‌ی ناوچه‌کانی پارێزگای نه‌ینه‌وای کۆنتڕۆڵ کرد و ساڵێک به‌ر له ئێستا ھێزه عێراقییه‌کان شاره‌که‌یان له ده‌ستی داعش وه‌رگرته‌وه و زیانێکی گه‌وره‌ی مرۆیی و مادی به‌ر شاره‌که که‌وت و تا ئێستاش به‌شێکی زۆری خه‌ڵکه‌که‌ی نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ شوێنه‌کانی خۆیان.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment