بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند ئێوارەی ڕۆژی دوشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا، دەستلەکارکێشانەوەی بەرات ئەلبایراک وەزیری دارایی کە هاوکات زاوای خۆیەتی پەسەند کردووە.
لەراگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی تورکیا بڵاویکردەوە، دوای هەڵسەنگاندنی وردی سەرۆک ئەردۆغان، دەستلەکارکێشانەوەی بەرات ئەلبایراک وەزیری دارایی و گەنجینە پەسەند کرا.
ئاماژە بەوەش کراوە کە ئەردۆغان رۆڵی بەراتی بە سەرکەوتویی پێناسەکردووە لەماوەی دوو ساڵ خزمەتی لەو پۆستەدا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment