بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا عەبدولستار مەجید ڕایگەیاند "بە بەرنامە ساختەکاری کراوە و ئێمە لەسەر ئەمە بێدەنگ نابین،بەڵگە و داتا رادەستی کۆمیسیۆن ئەکەین و لەسەر ئەو ئەنجامانە بێدەنگ نابین و قبووڵی ناکەین گەر سەری خۆشمان لەسەری دانابێت.
عەبدولستار مەجید ئەوەشی خستەڕوو، دەسەڵات ناتوانێت هیچ هەڵبژاردنێک بەبێ ساختەکاری بەڕێوەببات، هەروەها دەشڵێت، لە هەولێر ساختەکاری بە بەرنامە کراوە.
کاندیدەکەی کۆمەڵ دەشڵێت، ئێمە دەرئەنجامەکانی بازنەکانی سێ و چواری هەولێر رەتدەکەینەوە و بەڵگە و داتای روونمان بۆ ئەوە هەیە، بە بەڵگەشەوە تەسلیمی کۆمیسیۆنی دەکەین.
بەوتە عەبدولستار مەجید "ناچار ببین خەڵکمان دێنینە سەر شەقام و هەموو رێکارێک دەگرینە بەر و هەرگیز ئەو ئەنجامە قبوڵ ناکەین و بێدەنگ نابین ئەگەر سەری خۆشمان لەسەری دانابێت".
Your Comment