ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پەرلەمانی عێراق لە نەینەوا/ کورد 11 کورسیی بەدەست هێنا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەپێی ئەنجامەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە پارێزگای نەینەوا پارتی دیموکراتی کوردستان 9 کورسیی بەدەستهێناوە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 2 کورسی بەدەستهێناوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پارێزگای نەینەوای بەم شێوەیە بڵاو کردەوە:

لە بازنەی یەکی پارێزگای نەینەوا کە سێ کورسی هەیە، ئەم بەربژێرانە دەرچوون:

ئیخڵاس دلێمی- پارتی: 10666 دەنگ

توعمە لهێبی- پارتی: 8979 دەنگ

ئەحلام رەمەزان- هاوپەیمانی کوردستان: 4910 دەنگ

لە بازنەی دووی نەینەوا، چوار کورسی هەیە و ئەم بەربژێرانە دەرچوون:

شەریف سلێمان- پارتی: 10429 دەنگ

کاڤین سەعید- پارتی: 9306 دەنگ

شێروان دووبەردانی- پارتی: 8735 دەنگ

رۆنزێ زیاد- هاوپەیمانی کوردستان: 5840 دەنگ

لە بازنەی سێی نەینەوا کە سێ کورسییە و یەکێکیان بۆ کۆتای ئافرەتە، ئەم بەربژێرانە دەرچوون:

مەحما خەلیل- پارتی: 14167

ڤیان دەخیل- پارتی: 9294

ماجید خەلف – پارتی: 6667

لە بازنەی چواری نەینەوا کە چوار کورسی هەیە، ئەم بەربژێرانە دەرچوون:

محەممەد فەرمان- سەربەخۆ: 1210 دەنگ

ئیبراهیم قەبۆ- پارتی: 11416 دەنگ

نایف سەممەری- سەربەخۆ: 10737 دەنگ

زولێخا ئیلیاس- بزووتنەوەی حەسم: 3646 دەنگ

لە بازنەی پێنجی نەینەوا کە پێنج کورسی هەیە، ئەم بەربژێرانە دەرچوون:

فەلاح لهێبی- تەقەدووم: 9669 دەنگ

عەبدولڕەحیم موتلەگ- عەقدی وەتەنی: 7015 دەنگ

مەنسوور جبووری- عەقد: 6917 دەنگ

ئەحمەد جبووری- حەسم: 4994 دەنگ

رەحیمە جبووری- جەماهیری نیشتمانی: 4190 دەنگ

لە بازنەی شەشی نەینەوا کە پێنج کورسی هەیە، ئەم بەربژێرانە دەرچوون:

سابت محەممەد- حەسم: 8031 دەنگ

قەتبان جەمیل- تەقەدووم: 4669 دەنگ

خالید سوڵتان هاشم- پرۆژەی نیشتمانی: 4017 دەنگ

محەممەد نووری ئەحمەد- عەزم: 3972 دەنگ

مەحاسن دللی- تەقەدووم: 3605 دەنگ

لە بازنەی حەوتی نەینەوا کە سێ کورسی هەیە، ئەم بەربژێرانە دەرچوون:

موزاحم قاسم- تەقەدووم: 9792 دەنگ

مونتەها عەبدولوەهاب- هاوپەیمانی فەتح: 6204 دەنگ

لوقمان نەجم- تەقەدووم: 4444 دەنگ

لە بازنەی هەشتی نەینەوا کە چوار کورسی هەیە، ئەمە بەربژێرانە دەرچوون:

یوسف سەبعاوی- تەقەدووم: 6462 دەنگ

جەمیل عەبد- سەربەخۆ 4779 دەنگ

لەتیف مستەفا- تەقەدووم: 4345 دەنگ

بەسمە محەممەد- تەقەدووم: 3588 دەنگ

پارێزگای نەینەوا لە هەشت بازنە پێکهاتووە، لە سەرجەم بازنەکان دوو ملیۆن و 330 هەزار و 632 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و، 31 کورسیی پەرلەمانی عێراق بۆ ئەو پارێزگایە دابینکراوە کە هەشتیان بۆ کۆتای ئافرەتانە.

News Code 3652

Your Comment

You are replying to: .
captcha