پاش بەشداری کردن لە هەڵبژاردن؛ کازمی داوا لە هەمووان دەکات بەشداری بکەن لە پڕۆسەی گۆڕینی دۆخی عێراقدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌شداری له‌ پڕۆسه‌ی ده‌نگدان کرد و له‌ یه‌کێک له‌ بنکه‌کانی ده‌نگدان له‌ به‌غدا-ی پایته‌خت ده‌نگی دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مسته‌فا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پاش ئەوەی دەنگی خۆی خستە سندووقەوە له‌ کۆنگره‌یێکی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: هێشتا کات ماوه‌، وه‌رن ده‌نگ بده‌ن و ئه‌و واقیعه‌ له‌ پێناو عێراق و داهاتووی خۆتان بگۆڕن.

هه‌روه‌ها سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق گوتیشی: ئه‌و که‌سانه‌ هه‌ڵبژێرن که‌ گونجاون.

کاتژمێر حه‌وتی به‌یانی ئه‌مڕۆ 10-10-2021 پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی ده‌ستیپێکرد و به‌گوێره‌ی بڕیاری کۆمسیۆن پرۆسه‌که‌ تاوه‌کوو کاتژمێر 6:00ـی ئێواره‌ به‌رده‌وام بێت.

News Code 3629

Your Comment

You are replying to: .
captcha