بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەش کردووە، "قارەمانەکانی هێزە ئەمنییەکان بە ڕێکوپێکی و پابەندییەوە ئەمڕۆ دەنگی خۆیان دا، سەرجەم ڕێوشوێنەکانیش بۆ مسۆگەر کردنی بێگەردی و دادگەری پرۆسەکە سەرکەوتوو بوون".
ئەوەشی خستوەتەڕوو، "هەنگاوێکی سەرکەوتوو بوو بە ئاراستەی بەشداری کردنی فراوان لە دەنگدانی گشتی بۆ تەواو کردنی ئەرکی نیشتمانی دروست کردنی گۆڕانکاری".
Your Comment