کازمی: هەنگاوی یەکەم بۆ بەشداری گەلەکەمان بۆ گۆڕانکاری سەرکەتو بو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کۆتاتیی هاتنی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت پەیامێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، "هەنگاوی یەکەم بۆ بەشداری گەلەکەمان بۆ گۆڕانکاری سەرکەتوو بوو ".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەش کردووە، "قارەمانەکانی هێزە ئەمنییەکان بە ڕێکوپێکی و پابەندییەوە ئەمڕۆ دەنگی خۆیان دا، سەرجەم ڕێوشوێنەکانیش بۆ مسۆگەر کردنی بێگەردی و دادگەری پرۆسەکە سەرکەوتوو بوون".

ئەوەشی خستوەتەڕوو، "هەنگاوێکی سەرکەوتوو بوو بە ئاراستەی بەشداری کردنی فراوان لە دەنگدانی گشتی بۆ تەواو کردنی ئەرکی نیشتمانی دروست کردنی گۆڕانکاری".

News Code 3619

Your Comment

You are replying to: .
captcha