بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد ئەحمەدییان؛ زمانناس، لێکۆڵەر لەمبارەوە بە کوردپرێسی ڕاگەیاند: کتێبی « مێژووی زانایانی ئایینیی موکریان» لێکۆڵینەوەیێکی تێر و تەسەلە کە بەرهەم و ڕا و هزری ژمارەیێک لە عالمانی پێشەنگ و ناوداری ناوچەی کوردستانی موکری تیایدا باس کراوە.
ناوبراو زیاتر وتی: زانیایانی ئایینیی ناوداری ئەم کتێبە هەر یەکیان بە شێوەیەک کاریگەریی بەرچاوەی لە بواری ئەندێشە و هزردا بووە.
ئەحمەدییان ڕاشیگەیاند: ئەو سەرچاوانەی بۆ نووسینی ئەم کتێبە کەڵکی لێوەرگیراوە زیاتر لە 200 پەرتووکی کوردی و فارسی و عەرەبی بووە.
Your Comment