٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢١ - ١٤:٠٤
PYD  یادی مام جەلال بەرز ڕادەگرێت

بەشی سووریا- پارتی یەکێتی دیموکرات بۆ چوارەمین ساڵیادی ماڵئاوایی مام جەلال پەیامێکی بڵاوکردەوە و یادی بەرز ڕادەگرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، رێز و پێزانینیان هەیە بۆ خەباتی سیاسيی مام جەلال و باوەڕیان وایە خەباتی سیاسيی مام جەلال قوتابخانەیەک بوو کە ئەو ژیانی خۆی لەسەر دانا.

ئەوەش هاتووە، "ئەمڕۆ چوار ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مام جەلالدا تێدەپەڕێت، ئێمە تا ئێستاش خەبات و هەوڵەکانی ئەو بۆ کورد یاد دەکەینەوە و حیکمەتێکی گەورەیە بۆ ئێمە".

پەیەدە لەراگەیەنراوەکەیدا ئەوەشی خستوەتەڕوو، "فکری ئەو تێڕوانین و وتەکانی ئەو بە نرخەوە بەبیردەهێنینەوە، هەرچەند ساڵ بەسەر ماڵئاوایی ئەو تێپەڕ ببێت هێڵی تێکۆشانی ئەو بۆ هەموو گەلانی ئازادیخواز بە سەرچاوە دەمێنێتەوە".

News Code 3588

Your Comment

You are replying to: .
captcha