بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا، خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی شنگال ڕایگەیاند: "پارتى دەیەوێت هێزەکانی بەبیانووی بانگه‌شه‌ى هەڵبژاردن بگه‌ڕێنێته‌وه شنگال، له‌کاتێکدا تائێستا ڕێگریمان لە هیچ کاندیدێک نەکردووه کە سەردانی شنگال بکات، بەڵام پارتى له‌ماوه‌ى 20 ڕۆژى ڕابردوودا پلانی داناوە کە بەبیانووی هەڵبژاردن و لەچوارچێوەی ڕێکه‌وتنى ڕۆژى 9ى تشرینى یه‌که‌مى 2020 له‌گه‌ڵ عێراق، هه‌وڵیداوه سه‌ره‌تا لقی 17ی هێزەکانی بگەڕێنێتەوە شنگال".
له‌و ڕووه‌شه‌وه جه‌خت ده‌کاته‌وه، "ئه‌و ڕێگریه‌ى دوێنێش له پارتى کرا بۆ ئه‌وه‌ى بێنه شنگال و بانگه‌شه بکه‌ن، له‌بنه‌مادا شتێک نییه به‌ناوى بانگه‌شه‌وه پارتى بیکات، هاتنه‌وه‌ى پارتیش بۆ شنگال، بۆ بانگه‌شه‌ى هەڵبژاردن نەبوو، بەڵکوو ویستی لەژێر ناوی هەڵبژاردن بارەگاکانی لەشنگال بکاتەوە، ئێمه‌ش هەرگیز ڕێگە نادەین پارتى بەبێ ڕێککەوتن بگه‌ڕێته‌وه شەنگال".
ڕاشیگەیاندووە پارتى هێزێکى زۆرى سەربازى بڵاو کردۆته‌وه له ده‌وروبه‌رى شنگال، ده‌شڵێت: "له‌ماوه‌ى ڕابردووش به‌پارتیمان وتووه ڕێگه‌ناده‌ین بگه‌ڕێنه‌وه شنگال به‌و شێوه‌یه‌ى خۆتان ده‌تانه‌وێت، به‌ڵام پارتى گوێ بە ئاگادارکردنەوەکانى خۆبەڕێوەبەریی شنگال نادات".
ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ى ئیدارەى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى شنگال له‌کاتێکدایه، شارپرێس دوێنێ زانیارى وه‌رگرت له‌سه‌رئه‌وه‌ى، هێزه‌کانى عێراق ویستویانه نێوه‌ندگیریی پارتى و ئیداره‌که‌ى شنگال بکه‌ن، به‌ڵام ئیداره‌که‌ى شنگال ئه‌وه‌یان ڕه‌تکردۆته‌وه‌و سوور بوون له‌سه‌رئه‌وه‌ى ڕێگه‌ناده‌ن پارتى بچێته شنگاله‌وه.
Your Comment