کۆنگرەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل؛ هیچ خزمەت بە بارودۆخی عێراق ناکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا کە کۆپیەکی بۆ کوردپرێس ناردووە ڕایدەگەیەنێت کۆنگرەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل؛ هیچ خزمەت بە بارودۆخی عێراق ناکات و هەرێمێ کوردستان  دەستپێشخەریی لەو جۆرەی نەکردووە.

کوردپرێس دەقی یادداشتەکە بڵاو دەکاتەوە:

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەک لە ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی لە شاری هەولێر ۆرکشۆپێکیان بۆ ژمارەیەک کەسایەتی بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق ئەنجامدا کە سەرجەمیان عەرەبی سونە و شیعە بوون لە ژێر ناو نیشانی کارکردن لەسەر چەمکەکانی پێکەوەژیان و چەسپاندنی بنەماکانی فیدراڵیزم لە عێراق بەڵام لە بنەڕەتدا دەستپێشخەری بوو بۆ ڕێکەوتنی عەرەب ئیسرائل.

حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئەو بۆچوونانە ڕەد دەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە کە دەست پێشخەریی لەم جۆرە هیچ خزمەت بە بارودۆخی عێراق ناکات، و هەرێمێ کوردستان دەستپێشخەری لەو جۆرەی نەکردووە، بەتایبەت لەم دۆخە تایبەتەی کە عێراقی پیادا تێپەڕ دەبێ، مەسەلەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبەردەم دایە، لەم ڕوانگەیەوە داواکارین لە لایەنە عێراقیەکان داوا لە میسر و ئۆردن و عومان و مغریب و وڵاتانی دیکەی عەرەب بکەن کە پەیوەندی توند و تۆڵیان لە گەڵ ئەو وڵاتەدا هەیە سەفارت و باڵوێزەکانیان دەربکەن بەشێوازی پەیوەندییەکانیاندا بچنەوە.

حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان

News Code 3567

Your Comment

You are replying to: .
captcha