سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی پێنج فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی عێراق رادەگیرێن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق رایگەیاند، بەبۆنەی هەڵبژاردنەکانی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە، سەرجەم گەشتەکانی پێنج فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی عێراق رادەگیرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەندراوێکدا، دەستەی فڕۆکەوانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، "بەبۆنەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقەوە، تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی بەغدا، نەجەف، بەسڕە، هەولێر و سلێمانی لە رۆژی نۆی تشرینی یەکەمەوە تا رۆژی ١١ی تشرینی یەکەم بۆ ماوەی سێ رۆژ رادەگیرێن."

دەستەی فڕۆکەوانی عێراقی لە راگەیەندراوەکەیدا ئەوەی خستووەتەڕوو، لەکاتژمێر نۆی شەوی تشرینی یەکەم، واتە رۆژێک پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە، تا کاتژمێر شەشی سەر لە ئێوارەی رۆژی ١١ی تشرینی یەکەم، تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانی ئەو پێنج فڕۆکەخانەیە رادەگیرێن.

سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆش، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریدا، لە کاتژمێر ١ی رۆژی ١٠ی ١٠ تاوەکو کاتژمێر ٦ی رۆژی ١١ی هەمان مانگ، دەروازەی پارێزگاکانی عێراق دابخرێن و رێگە بە هاتوچۆی هاوڵاتییان و ئۆتۆمبێل نەدرێت.

News Code 3543

Your Comment

You are replying to: .
captcha