بەرەنگار بوونەوەی گرووپە دژەشۆڕشەکان درێژەی هەیە تا ئەو کاتەی بنەبڕ دەکرێن

بەشی کوردستان- فەرماندەی هێزی زەمینیی سوپای پاسداران ڕایگەیاند: قۆناخی یەکەمی بەرەنگار بوونەوەی گرووپەکانی دژەشۆڕش ئەنجام درا و ئەم ئەرکەیش تاکوو بنەبڕ کردنیان لە باکووری عێراق درێژەی دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەردار محەمەد پاکپوور ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە پێشمەرگانی کوردی موسوڵمان کە لە شاری سنە بەڕێوەچوو ڕایگەیاند: دوزمنانی وڵات بەردەوامن لە پشتیوانیی خۆیان بۆ گرووپەکانی دژەشۆڕش لە هەرێم و ئەوانیش دەستیان کردووە بە دەستدرێژی کردن.

ناوبراو زیادی کرد: تیمە چەند کەسییەکانی ئەم گرووپانە جاروبار دزە دەکەنە ناو سنوورەکان کە بەهەوڵ و تێکۆشنانمان ئەم هەوڵانەش بنەبڕ دەکرێن.

سەردار پاکپوور وەبیری هێنایەوە ئەم گرووپانە لە ناوچەکانی باکووری عێراق بنکە و بارەگایان دامەزراندووە کە ئێمە هەمبەر بەم پرسە هەستیارین و قبووڵ ناکەین کە لە ئاسایش و ئارمیدا لە دژی وڵاتەکەمان پیلان بگێڕن.

شایانی باسە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە پێشمەرگانی کوردی موسوڵمان ڕۆژی چوارشەممە بە ئامادەبوونی سەردار پاکپوور فەرماندەی هێزی زەمینیی سوپا، سەردار ئوسانلوو فەرماندەی قەرارگای حەمزەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و سەردار عەزیمی فەرماندەی قەرارگای نەجەفی کرماشان و ژمارەیێک لە پێشەنگانی سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز لە ناوەندی گەورەی ئیسلامیی کوردستان لە سنە بەڕێوەچوو.

News Code 3526

Your Comment

You are replying to: .
captcha