بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمیر دەریادار «شارام ئێرانی» لەم سەردانەدا هاوڕێ لەگەڵ پارێزگاری سنە سەردانی گلکۆی شەهیدانی سنەی کرد ڕێزی لە پلەی بەرزیان گرت، هەروەها لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن و ناساندنی شارەوانی سنەدا ئامادە بوو.
لە سەردانەکەیدا فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران لە تەلەفزیۆنی سنە ئامادە دەبێت و هەروەها لەگەڵ نوێنەری وەلی فەقیدا کۆ دەبێتەوە و دیدار لەگەڵ پێشەنگانی هێزی دەریایی لە سنە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەی دەبێت.
Your Comment