ئەندامی پەرلەمانی عێراق: شاندی هەرێم وەڵامیان بۆ دوو پرسیاری گرینگی پەرلەمانی عێراق نەبوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- موسەنا ئەمین لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند شاندی هەرێم کە سەردانی پەرلەمانی عێراقی کردبوو لەبارەی داهاتی نەوتی هەرێم و ڕێگەنەدانی هەرێم بۆ کۆڵینەوەی لیژنەی عێراقی لەسەر بۆ وەرگرتنی زانیاری لە سەر ئەو داهاتە هیچ وەڵامێکیان پێ نەبوو.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەممە، 16ی کانوونی یەکەمی 2020، شاندی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، سەردانی پەرلەمانی عێراقی كردو و لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و لیژنەی یاسایی و لیژنەی دارایی كۆ بووەوە.

موسەننا ئەمین، كە بەشداری كۆبونەوەكەی كردووە، وتی: لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا لە وەفدی هەرێمیان پرسی بۆچی لە بازگەی هەولێر ڕێگەتان نەداوە لیژنەی لێكۆڵینەوەی عێراق تێپەڕێت بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر داهاتی نەوت؟ بەڵام هیچ وەڵامێكیان نەبوو .

وتیشی: پەرلەمانتارێكی عەرەب پرسی پارەی نەوتی هەرێم دەچێتە چ بانكێك و لەكوێ هەڵدەگیرێت بۆچی پێمان ناڵێن داهاتەكەی بۆ كێ دەێت؟ لە بەرامبەردا وەفدی هەرێم هیچ وەڵامێكیان نەبوو .

نزیكەی 10 رۆژە شاندی هەرێم لە بەغدایە، هەرچەندە ئامادەییان نیشانداوە بۆ پابەندبوون بە یاسای كورتهێنانی داراییەوە كە مانگی رابردوو دەرچوو، بەڵام تائێستا لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە وەڵام نەدراونەتەوە.

News Code 344

Your Comment

You are replying to: .
captcha