بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی باڵای وەزارەتی پلاندنانی عێراق، کە لە نۆ کەس پێکهاتبوون، گەیشتە پارێزگای هەڵەبجە.
شاندەکە دوایین ڕاپۆرتی خۆیان لەبارەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەڕووی ئیداری، جوگرافی و سنوورەوە ئامادە دەکات و دواتر پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی دەکەن و بڕیاری کۆتایی لەبارەی پارێزگاکەوە دەدەن.
لیژنەکە تاوەکوو ڕۆژی چوارشەممە لە هەڵەبجە دەمێننەوە و لەماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا ڕاپۆرتەکەیان ئامادەدەکەن.
ماوەی زیاتر له‌حه‌وت ساڵه بڕیاری به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه دراوه و تائێستا به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن حکوومه‌تی عێراقه‌وه نه‌خراوه‌ته ڕیزبه‌ندیی پارێزگاکانی عێراق و وه‌ک پارێزگایه‌ک مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نەکردووە.
Your Comment