بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدى ئەحمەد پیرە، ئەندامى مەکتەبى سیاسیى یەکێتی، بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندووە "لەگەڵ لایەنەکانى یەکگرتوو و کۆمەڵ لێکتێگەیشتن کراوە و ئازادى دراوە بە دەنگدەرانى یەکێتى و یەکگرتوو و کۆمەڵ لەو جێگایانەى کە کاندیدیان نییە دەنگ بە یەکتر بدەن."
ئەندامەکەى مەکتەبى سیاسى یەکێتى وتیشی "کاندیدى یەکگرتوو و کۆمەڵ هەیە پێیان ناخۆشە خەڵک بزانێت لەگەڵ یەکێتى لێکتێگەیشتنیان هەیە".
لەگەڵ ئەوەش وتی"لە هەندێک لە بازنەکان بەشێک لە کاندیدەکان پێیان خۆشە کە خەڵک بزانێت لەگەڵ یەکێتى لێکتێگەیشتنیان هەیە و لە بەرژەوەندى خۆیانى دەزانن".
Your Comment