بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له لیز ترووس کرد که دوێنێ وه‌ک وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌که‌ى ده‌ستبه‌کار بوو و هيواى سه‌رکه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى کوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌کان و فراوانکردنى بواره‌کانى هاريکارى و هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا دووپات کرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه لیز ترووس خۆشحاڵيى خۆى به پێشوازي کردنى نێچيرڤان بارزانى له له‌نده‌ن ده‌ربڕى و دووپاتى کرده‌وه که به‌ريتانيا پابه‌نده و به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگيري کردنى عيراق و هه‌رێمى کوردستان و له کارکردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌کانيان له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها هيواى خواست هاريکارى و هاوبه‌شيى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى کوردستان له هه‌موو بواره‌کاندا به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا فراوان بکرێت.
بارزانى سوپاسى به‌ريتانياى کرد بۆ پشتگيرى له عێراق و هه‌رێمى کوردستان له شه‌ڕى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها بۆ هاوکارى و يارمه‌تيى مرۆيى که پێشکه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌رانى کردووه، پوختهيهکيشى ده‌رباره‌ى هه‌نگاوه‌کانى يهکخستنهوهى پێشمه‌رگه به پشتگيرى و هاوکاريى به‌ريتانيا و وڵاتانى ديکه‌ى دۆست، پێشکه‌ش کرد.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هۆکاره‌کانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و مه‌ترسييه‌کانى، هه‌ڵبژاردنه‌کان و پێشبينيى پرۆسه‌ى سياسى و داهاتووى عيراق، په‌يوه‌ندييه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران و پێکهاته‌کان له عيراق و هه‌رێمى کوردستان، پێشهاته‌کانى ناوچه‌که به‌گشتى و چه‌ند پرسێکى ديکه‌ى جيى بايه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ کران و هاوڕا بوون که سهقامگيريى عێراق بۆ ناوچه‌که و جيهانيش گرنگه.
Your Comment