بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەقید ئەسعەد کەریم، گوتەبێژی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە: ئەمساڵ ژمارەیێکی زۆر رووداوی هاتووچۆ لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان تۆمار کراون. هۆکارەکانیشی بەشێوەیێکی سەرەکی بۆ "تیژڕۆیی و بەکارهێنانی مۆبایل" گەڕاندەوە.
هۆکارەکانی رووداوەکانی هاتووچۆ بە گوتەی ئەسعەد کەریم، بریتین لە ناهۆشیاریی شۆفێرەکان، رێگەوبان و کوالێتی و مۆدێلی ئۆتۆمبێلەکان.
سەبارەت بە جیاوازیی سیستمی مۆڵەتی شۆفێری لە شارێک بۆ شارێکی دیکە، گوتەبێژی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "جیاوازیی سیستمی دەرهێنانی مۆڵەت هۆکارێکی دیکەیە بۆ رووداوەکانی هاتووچۆ." ئاشکراشی کرد، "ئێستا کاردەکەین بۆ یەکخستنی سیستمی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە هەموو شارەکان."
بەپێی داتاکانی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان لە 1-1-2021 تاوەکوو 1-8-2021 دوو هەزار و 287 رووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون کە بەهۆیانەوە 316 کەس گیانیان لەدەست داوە و سێ هەزار و 991 کەس برینداربوون.
Your Comment