بەرهەم ساڵح لەگەڵ پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ شەممە لە کۆشکی سەلام پێشوازیی کرد لە پارێزگارەکانی ھەولێر، سلێمانی، دھۆک و هەڵەبجە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ شەممە (11ی ئەیلولی 2021) لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیی کرد لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر و هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و عەلی تەتەر، پارێزگاری دھۆک و ئازاد تۆفیق رەحیم، پارێزگاری هەڵەبجە و سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و خزمەتگوزاری گفتوگۆ کرا.

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕاشیگەیاند لە دیدارەکەدا بەگرنگییەوە باس لە بەھێزکردنی هەوڵەکان کرا، بۆ گەیشتن بە رێگاچارەی گونجاو بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە رێگای دیالۆگ و گفتوگۆ، ھەروەھا دووپاتکرایەوە لەگرنگی پاراستنی مافە رەواکانی ھاووڵاتیان بێ جیاوازی.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا بەرهەم ساڵح جەختی کردەوە لەگرنگیی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو و ریشەیی بۆ کۆتاییھێنان بە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستور و یاسا، بەتایبەتی کێشە داراییەکان و پاراستنی مافە رەواکانی خەڵک و موچەخۆران و خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان و عێراق بێ جیاوازی.

News Code 3345

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha