٩ ئەیلوول ٢٠٢١ - ١٧:١٤
ئەردۆغان سەردانی ئەمریکا دەکات

بەشی تورکیا- ئەردۆغان بەمەبەستی بەشداری کردن لە لوتکەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی ئەمریکا دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە ڕێکەوتی 19 تا 22ی سێپتێمبر بە مەبەستی بەشداری کردن لە لوتکەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی نەتەوەیەکگرتووەکان کە لە ناوەندی نەتەوەبەکگرتووەکان لە نیویورک بەڕێوەدەچێت سەردانی ئەمریکا دەکات.

هەر لە چوارچێوەی لوتکەکەدا ڕەنگە ئەردۆغان چەند کۆبوونەوەیێکی دوولایەنەی لەگەڵ سەرۆکی چەند وڵاتدا هەبێت.

هەروەها بڕیارە ئەردۆغان بینای «خانووی تورک» لە مەنهەتەن بکاتەوە.

News Code 3329

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha