ئەگەر ململانێی نێوان لایەنە کوردییەکان چارەسەر نەکرێت، پرسی کورد وەک خۆی دەمێنێتەوە

بەشی تورکیا- سەرۆکی گشتیی پارتی ئیسلامیی کوردستان (PIK)ڕایگەیاند: ماکرۆن لە سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان پەیامێکی گرینگی دابە وڵاتانی ناوچەکە کە پشتگیری لە کورد دەکات.

«حکمەت سەربلند» سەرۆکی گشتیی پارتی ئیسلامیی کوردستان (PIK)لە وەڵامی ئەم پرسیارەی کوردپرێسدا کە هەڵسەنگاندنی ئێوە لە سەردانەکەی ماکرۆن بۆ هەرێمی کوردستان بە چ شێوەیێکە، ڕایگەیاند: سەردانەکەی ماکرۆن هەڵگری پەیامێکی گرینگی سیاسی بۆ کوردەکان بوو لە ئاستی نێونەتەوەییدا. ساڵانێکە فەرەنسا پشتگیری لە کورد دەکات بەتایبەت لە پرسی هەرێمی کوردستان و دانوستانی نێوان لایەنە کوردییەکانی سووریا ڕۆڵێکی کارای گێڕاوە.

ناوبراو درێژەی دا: ماکرۆن دەیهەوێت کێشەی نێوان ڕەوتە کوردییەکان چارەسەر بکرێت چوونکە تا ململانێی نێوان کوردەکان بە چارەسەرنەکراوی بمێنێتەوە ئەمریکا و فەرەنسا ناتوانن پڕۆژەکەی خۆیان لە هەرێمی کوردستان و ئیدارەی خۆسەری کوردیی سووریا بە ئەنجام بگەیەنن.

حکمەت سەربلند وتیشی: سەرێک لە ناکۆکیی نێوان ENKS و PYD لە هەرێمی کوردستانە و تا لەوێ کێشەکە چارەسەر نەکرێت، ناکۆکیی نێوان کوردانی سووریا کۆتایی نایەت.

سەرۆکی گشتیی پارتی ئیسلامیی کوردستان ڕاشیگەیاند: ماکرۆن لەگەڵ بەرپرسانی کورد لە هەولێر و سلێمانی کۆبوویەوە و پەیامەکەشی ئاشکرا بوو: ئەگەر ململانێی نێوان لایەنە کوردییەکان چارەسەر نەکرێت، پرسی کورد وەک خۆی دەمێنێتەوە.

ناوبراو وەبیری هێنایەوە: ماکرۆن لە سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان پەیامێکی گرینگی دابە وڵاتانی ناوچەکە کە پشتگیری لە کورد دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3303

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha