بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، عه‌بدولمونعم عه‌ودات سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئوردن به‌سه‌رۆکایه‌تی شاندێکی باڵای په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی، به‌سه‌ردانێک گه‌یشته هه‌رێمی کوردستان له فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن رێواز فایه‌قه‌وه پێشوازیی لێ‌کرا.
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئوردن بڕیارە سه‌ردانی په‌رله‌مانی هەرێمی کوردستان بکات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌کان کۆ ببێته‌وه.
هه‌ر له‌سه‌ردانه‌که‌یدا، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئوردن له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و به‌شێک له به‌رپرسانی دیکه‌ی هه‌رێم کۆ ده‌بێته‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌کانیش، ئامانجی سه‌ره‌کی سه‌ردانه‌که‌ی گفتوگۆ کردن ده‌بێت له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئوردن و زیاترکردنی هه‌ماهه‌نگیه‌کانی نێوانیان.
عه‌بدولمونعم عه‌ودات، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئوردن دوێنێ شه‌ممه به‌سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق کۆ بووه‌وه و راشیگه‌یاند که به‌نیازه سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment