نێچيرڤان بارزانى پشتگیری لە هه‌نگاوه‌کانى پارێزگاری نەینەوا دەکات بۆ دابين کردنى ئارامى و سه‌قامگيرى لە پارێزگاکەدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، و نه‌جم ئه‌لجبوورى، پارێزگارى نه‌ينه‌وا کۆ بوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بارزانى پشتگیریی خۆی لە هه‌نگاوه‌کانى پارێزگاری نەینەوا بۆ دابين کردنى ئارامى و سه‌قامگيرى لەو پارێزگایەدا ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە له‌ ديدارەکەدا دۆخى گشتيى نه‌ينه‌وا و بارى ئاسايش و خزمه‌تگوزارييه‌کان و ئابوورى و پرۆسه‌ى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ و ئاماده‌کارييه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتووى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگاى نه‌ينه‌وا تاوتوێ کران و هه‌ردوولا هاوڕا بوون که‌ پێويسته‌ دۆخى شه‌نگال له‌ چوارچێوه‌ى ڕێککه‌وتنى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى فيدراڵى عێراقدا، چاره‌سه‌ر بکرێت.

هەروەها نێچيرڤان بارزانى پشتگيريى هه‌رێمى کوردستانى بۆ ئه‌رک و هه‌نگاوه‌کانى پارێزگار و ئيداره‌ى نه‌ينه‌وا بۆ دابين کردنى ئارامى و سه‌قامگيرى و چالاکيى ئابوورى و کارى مرۆيى و پرۆسه‌ى ئاوه‌دانکرنه‌وه‌ ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دايه‌ ئاواره‌کانى ناوچه‌که‌ به‌ خواست و بڕيارى خۆيان بگه‌ڕێنه‌وه‌ مووسڵ و ناوچه‌کانى ديکه‌ى نه‌ينه‌وا، پاش ئه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌کانيان جێگير ده‌بێت.

دۆخى سياسى و هه‌ڕه‌شه‌کانى تيرۆر و کرده‌وه‌کانى داعش له‌ ناوچه‌که‌ و چه‌ند پرسێکى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى ديداره‌که‌ بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3278

Your Comment

You are replying to: .
captcha