بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی له‌میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ به‌شێک له میدیاکارانی ده‌زگاکانی ڕاگەیاندن ڕایگەیاند: له 8ی مانگی ته‌ممووزه‌وه یه‌کێتی بووه‌ته یه‌کێتییێکی دیکه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر رێگه راسته‌قینه‌که‌ی، ئه‌وه‌ی ئێستا به‌لایانه‌وه گرنگه به‌رده‌وامیدانه به رێبازه‌که‌ی مام جه‌لال و ئه‌وان باوه‌ڕیان به یه‌کڕیزی ناوماڵی کورد هه‌یه، به‌تایبه‌ت له به‌غدا، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی زۆر گرنگه، چونکه کێشه‌ی زۆر له ده‌وروبه‌ریان هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێستا دوای رووداوه‌کانی 8ی مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵ، بواری زیاتر بۆیان فه‌راهه‌م بووه، که هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه بنێن، چوونکه کۆتایی به رق و کینه‌ی که‌سی (سه‌خصی) هێنراوه و گوتیشی: ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک بوو یه‌کێتی له په‌یڕه‌وی حزبایه‌تی دوور که‌وتبووه‌وه، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌که کارنامه‌یه‌کیان بۆ دووباره گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر رێڕه‌وه راسته‌قینه‌که‌یان هه‌یه.
هه‌روه‌ها بافڵ تاڵه‌بانی دووپاتیی کرده‌وه، یه‌کێتی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ پێش هه‌شتی ته‌ممووز و له دوای ئه‌و رێککه‌وته‌وه، چیتر سه‌رانه وه‌رگرتن، کوشتن، دزیکردن، رفاندن و ته‌قه‌کردن نامێنێت، ئه‌گه‌ر به‌راوردی بکه‌ی له‌گه‌ڵ دوو مانگ پێش ئێستا، ده‌بینین نه‌ماوه.
بافڵ تاڵه‌بانی دووپاتیشی کرده‌وه که بازرگانان پێمانده‌ڵێن: ئێستا ده‌توانین به (ئیسراحه‌ت) بخه‌وین، و چیتر سه‌رانه ناده‌ین.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ش که رووداوه‌کانی 8ی ته‌ممووز له‌ناو یه‌کێتی به کوده‌تا ناوده‌به‌ن، هاوسه‌رۆکی یه‌کێتی گوتی: ئه‌وه‌ی له‌و رێکه‌وته‌دا کرا کوده‌تا نه‌بوو، به‌ڵکوو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کووده‌تا بوو، چوونکه ساڵانێکه کوده‌تا له‌ناو یه‌کێتی کراوه و ئێستا هه‌ڵمانوه‌شاندووه‌ته‌وه.
گوتیشی: لاهور ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی بۆ ئه‌و کوده‌تایه به‌کارهێنا، که ئێمه هه‌ڵمانوه‌شانده‌وه، به‌شێک له ده‌زگای زانیاری ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو ئۆرگانه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌وه هه‌بوو و مه‌ڵبه‌ند و کۆمیته‌کانی حزبه‌که‌یان هیچ به‌هایه‌کیان نه‌مابوو، نه‌یانتوانیوه به‌بێ ره‌زامه‌ندی ده‌زگای زانیاری ته‌نانه‌ت هه‌ڵبژاردنێکیش له‌ناو حزبه‌که‌یان بکه‌ن.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی حزبه‌که‌شی له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: زۆر ئاساییه که رکابه‌ری له‌نێوان دوو حزبدا هه‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت رکابه‌رییێکی جێنتڵمانی بێت، چوونکه هه‌رگیز باوه‌ڕی به‌وه نییه، که یه‌کێتی بتوانێت له‌ڕێگه‌ی جنێودان و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له حزبێکی دیکه بباته‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment