سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاندووە: سبەی یەکشەممە عەبدولمونعم عودات، سەرۆکی پەرلەمانی شانشینی ئوردن لە رێگەی فڕۆکەخانەی هەولێر دەگاتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە پێشوازیی لێدەکرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردوە، سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن دەچێتە پەرلەمانی کوردستان و لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆکی فراکسیۆنەکان و لیژنەی پەیوەندییەکان کۆ دەبێتەوە.

لەبارەی ئامانجی سەردانەکەی سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن بۆ هەرێمی کوردستان، سامان ئەحمەد وتی: "دروست کردنی پەیوەندییێکی بەهێزە لە نێوان هەردوو پەرلەمانی هەرێم و ئوردن، یەکەمین سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتانە کە لەم خولەی پەرلەماندا سەردانی هەرێم دەکات".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3270

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha