ژمارەیێک بەرپرسی باڵای پەکەکە لە بۆردوومانێکدا کوژران

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی ژمارەیێک بەرپرسی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، رادەگەیەنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە 4-9-2021، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە: بەردەوام دەبن لە شەڕی دژی پەکەکە و بەهۆی بۆردوومانێکی هێزەکانیانەوە بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە چیای گارە لە هەرێمی کوردستان، حەوت چەکداری پەکەکە کوژراون، کە دوویان سەرکردە بوون.

لە بەیاننامەکەدا، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەرکی ژمارەیەک لەو چەکدارە کوژراوانەی لەناو ریزەکانی پەکەکە ئاشکرا کردووە، کەبریتین لە؛ بەرپرسی رێکخستنەکانی ژنان، بەرپرسی ئەکادیمی، بەرپرسی یەکەی کوشتن و بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکان.

سەرچاوە: باسنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3269

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha