ناکۆکیی نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتیی کاریگەریی لەسەر دەنگەکان  لە پارێزگای کەرکووک نابێت

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیی ڕایگەیاند ناکۆکیی نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتیی کاریگەریی لەسەر دەنگی حزبەکەمان لە پارێزگای کەرکووک نابێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی قەڵایی، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رادیۆی رووداوی راگەیاندووە: ""ئەمجارە بەو ئاراستەیە کاردەکەین کورد لە کەرکووک دەنگی یەکەم بێنێت، دەمانەوێت کورد 6 کورسی کەمتر نەهێنێت، دەنگی کورد لە کەرکووک تەنیا بایی 6 کورسییە، بەڵام هەندێکجار کە لە 6 کورسی زیاترمان هێناوە هۆکارەکەی ئەوەبووە، رێژەی بەشداریی تورکمان و عەرەب کەمتربووە، یان کورد باشتر کاری بە تەکنیکی هەڵبژاردن کردووە".

لەبارەی دابەش بوونی دەنگەکانی کەرکووک عەلی قەڵایی گوتی: "لە کەرکووک لە بازنەی یەکەم 460 هەزار دەنگدەر هەن 80٪ی کوردە و 13 ٪ی عەرەب و 8 ٪ی تورکمان، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە، رێژەی تورکمان و عەرەبیش کەم بێت، ئەگەر ئێمە باش کارنەکەین رەنگە ئەوانیش کورسییێک بەدەستبهێنن، بەڵام ئێمە کار بۆ ئەوە دەکەین هەر 5 کورسییەکە ببەینەوە.

ناوبراو وتیشی: لە بازنەی 2 بەربژێری کورد کەمن، دەنگدەری کوردیش 36٪ دەبن و تورکامن 40٪ و عەرەب 25٪ دەبن، لەو بازنەیەش تەنیا 6 بەربژێری کورد هەن، پارتی و یەکێتی و سۆسیالست و بزووتنەوە و نەوەی نوێ بەربژێریان هەن، بەڵام تورکمان 18 بەربژێری هەن، ئەمەش بۆ کورد باشە ئەگەر دواتر نەکشێنەوە. هەرچی بازنەی سێیەمە بڕاوەتەوە بۆ عەرەبەکان، چوونکە ئەوان زۆرینەن".

لەبارەی کاریگەریی ناکۆکییەکانی نێوخۆی یەکێتی لەسەر دەنگی ئەو حیزبە لە پارێزگای کەرکووک، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتی گوتی، "کەرکووییەکانی نێو سەرکردایەتی یەکێتی هەموویان یەکن و هیچ ناکۆکییەکیان نییە، بۆیەش ئەو ناکۆکیانە لە کەرکووک رەنگی نەداوەتەوە و هەموویان پێکەو کاردەکەن".

بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتی گوتیشی: "ئەگەر لە کەرکووک کورد دەنگی باش بهێنێت، دەتوانێت بە هێزتر بچێتە دانوستان لەگەڵ لایەنەکان و لە رووی ئیدارییەوە پێگەمان بەهێزبێتەوە، بەتایبەت پۆستی پارێزگاری کەرکووک، چوونکە بە راستی ئەوەی لە کەرکووک دەگوزەرێت قابیلی قبووڵ نییە و دۆخێکی سەپێندراوە بەسەر کورددا، دەبێ سەرکردایەتی کوردیش لە بەغدا بە ئاراستەیێک کاربکات ئەمجارە گۆڕانکاریی تەواو لە کەرکووک رووبدات".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3268

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha