فڕۆکەکانی تورکیا جارێکی دیکە هێرش دەکەنە سەر شەنگال

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکەکانی تورکیا لە شنگال ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییان ئەنجام دا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کوژراو و بریندار هەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمبارەیەوە قاسم شه‌شۆ فه‌رماندەی فه‌رمانده‌یی شنگالی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە باسنیوزی راگەیاندووە: پێش کەمێک فڕۆکەی جەنگیی تورکیا لە سنووری شنگال بارەگا و ئۆتۆمبێلی چەکدارانی پەکەکەیان کردە ئامانج.

گوتیشی بنکەیێکی هێزەکانی یەپەشەی سەر بە پەکەکە بۆردوومان کراوە، کوژراو و برینداری لێ کەوتووەتەوە، تا ئێستاش فڕۆکەی جەنگیی تورکیا لە دەوروبەری چیای شنگال دەسووڕێنەوە.

لای خۆیەوە ئێزدین شەمۆ بەرپرسی لیژنەی پارتی لە ناحیەی سنوونێ راگەیاند جگە لە بارەگاکەی پەکەکە، ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەش لە دەڤەرەکە کراوەتە ئامانج، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش چەکدارێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا کوژراوە و یەکی تریش بریندارە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3263

Your Comment

You are replying to: .
captcha