وەزیری بەرگریی عێراق: عێراق ده‌یه‌وێت هه‌لێكۆپته‌ر و درۆن له‌ توركیا بكڕێت

بەشی عێراق هەرێمی کوردستان- وه‌زیری به‌رگریی عێراق، رایگه‌یاند كه‌ ده‌یانه‌وێت یه‌كه‌مین ئامێره‌ ئاسمانییه‌كانی توركیا هێلیكۆپته‌ر و درۆن و سیستەمی دژە فڕۆکە لە توركیا بكڕن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جومعه‌ عناد وه‌زیری به‌رگریی عێراق به‌ كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی ناوخۆییی عێراقی راگه‌یاند "داوامان له‌ توركیا كردووه‌ Bayraktar TB2 و T129 ATAK و شه‌ش فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانمان بۆ سیسته‌می به‌رگریی پێ بفرۆشێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ گرێبه‌ست واژوو بكه‌ین. له‌باره‌ی كڕینی Bayraktar گه‌یشتووینه‌ته‌ رێككه‌وتن".

وه‌زیری به‌رگریی عێراق، به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ Bayraktar فڕۆكه‌یێكی بێفڕۆكه‌وانی زۆر پێشكه‌وتوو و سه‌ركه‌وتووی توركیایه‌، گوتی: "چوونكه‌ ئه‌م جۆرانه‌ به‌ شه‌وانیش ده‌توانن به‌كار بهێندرێن زۆر كارمان پێیان ده‌بێت له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشدا. سوپای عێراق بێبه‌شه‌ له‌و ته‌كنه‌لۆجیایه‌".

شایانی باسە جومعه‌ عناد له‌ میانی به‌شداری كردن له‌ پێشانگای پیشه‌سازیی به‌رگریی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ له‌ 19ی ئاب له‌ ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌چوو، له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار كۆ بووه‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3246

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha