بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌و باره‌یه‌وه نیچیرڤان بارزانی گوتی: له کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی کوردستان و فه‌ره‌نسا، دۆخی ئه‌منی هه‌رێمی کوردستان، عێراق و ناوچه‌که به گشتی و هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق کرا و وه‌ک ئاماژه‌ی پێدا، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا بیروڕا له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌کان و پێشبینییه‌کان بۆ داهاتوو ئاڵوگۆڕ کران و جه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان و بره‌ودان به هاوکاری، هاوبه‌شی و به‌رده‌وامی فه‌ره‌نسا له هاوکارییه‌کانی بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستان له شه‌ڕی دژ به تیرۆر کرایه‌وه.
دووپاتیشیکرده‌وه، له‌م دۆخه‌دا که عێراق به‌ره‌و پێنجه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی نیشتمانی هه‌نگاو ده‌نێت، سه‌ردانی سه‌رۆک ماکرۆن بۆ به‌غدا و هه‌ولێر په‌یامێکی روونی پشتگیرییه‌کانی فه‌ره‌نسایه بۆ پرۆسه‌ی دیموکراسی له عێراق و هه‌رێمی کوردستان و ئێمه به پێ‌زانین و بایه‌خه‌وه له‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا ده‌ڕوانین.
له درێژه‌ی گوته‌کانیدا، نێچیرڤان بارزانی روو له سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا گوتی: "ئێوه رۆڵی سه‌ره‌کی و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌تان له کۆکردنه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کان و ئه‌نجامدانی کۆنگره‌ی به‌غدا هه‌بوو" و سوپاسی ماکرۆنی کرد بۆ هه‌وڵه نێوه‌ندگیرییه‌کانی له عێراق.
دووپاتیشیکرده‌وه، هیوادارین ئه‌نجامه‌کانی کۆنگره‌ی به‌غدا ببنه هۆی سه‌قامگیری و ئارامی بۆ عێراق و ناوچه‌که به‌گشتی و هیوای خواست، به به‌رده‌وامی هه‌وڵ و کۆششه‌کانی ماکرۆن و فه‌ره‌نسا، کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن.
گوتیشی: وه‌ک بیرهاتنه‌وه‌یێکی پێویست سوپاسی رۆڵی سه‌رۆک ماکرۆن ده‌که‌م، له چاره‌سه‌رکردنی ئاڵۆزییه‌کانی پایزی 2017 له‌گه‌ڵ به‌غدا و کردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆی سیاسی و دیپلۆماسی به‌ڕووی هه‌رێمی کوردستاندا، که به‌هاوکاری سه‌رۆک ماکرۆن گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ستیانپێکرده‌وه و لێکتێگه‌یشتن و ئارامی هاته ئاراوه.
هه‌ر له درێژه‌ی گوته‌کانیدا نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئێمه له عێراق بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی داعش که تا ئێستاش ئه‌و رێکخراوه له عێراق، ناوچه‌که و جیهان مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه، پێویستیمان به یارمه‌تییه بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و به‌هێزکردنی دیموکراسی و کارکردنی دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆ چاکسازی و پێشکه‌وتن، له‌پێناو به‌شداری کردنی پێکهاته‌کان له ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات، هه‌وره‌ها بۆ پته‌وکردنی ره‌وتی پێکه‌وه‌ژیان، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو پێکهاته‌کان به‌تایبه‌تیش کریستیان و ئێزیدییه‌کان هه‌ست به متمانه و دڵنیایی بکه‌ن له‌م وڵاته‌دا.
جه‌ختیشی کرده‌وه، چاومان له به‌رده‌وامی کاری پێکه‌وه‌یی و پشتگیری فه‌ره‌نسایه، وه‌ک هێزێکی کاریگه‌ر و ئه‌ندامێکی هه‌میشه‌یی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و له‌سه‌ر ئاستی جیهان خاوه‌ن پێگه و رۆڵێکی گه‌وره‌یه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانه‌کانی که‌شوهه‌وای زه‌وی.
سه‌رۆکی هه‌رێم دووپاتیکرده‌وه، عێراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌توانن ببنه هاوبه‌شێکی باشی فه‌ره‌نسا و کۆپانیا فه‌ره‌نسییه‌کان ده‌توانن به‌شدارییه‌کی به‌هێز و کارا له به‌ره‌وپیشبردن و پێشخستنی کار و پڕۆه‌کان له هه‌رێمی کوردستان و عێراق بکه‌ن و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری بکه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌یه بۆ هه‌موو پشتیوانییه‌ک و ئاسانکارییێک.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment