بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاتژمێر 10ی ڕۆژی دووشه‌مه به‌رواری 1ی خەرمانانی 1400 دووه‌مین پێشانگای ناساندنی زانکۆ یه‌که‌مه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی لە هۆتێل "های کرێست" بە ئامادەبوونی ژمارەیێک لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
داوود حەسەن پوور ڕاوێژکاری فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی بەڕێوەبردنی ئەم پێشانگایە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری کوردپرێسدا ڕایگەیاند: ئامانج لە بەرپاکردنی پێشانگاکە ناساندنی زانکۆ یەکەمەکانی ئێران و ڕاکێشانی ڕاستەوخۆی خوێندکارەکانی هەرێمی کوردستانە و وتیشی زانکۆکانی شەهید بەهەشتی، ئازاد-ی ئیسفەهان، ئایەتۆڵڵا ئامۆلی لە باکووری ئێران و زانکۆی گولستانی ئازادی کەرەج، ئامۆل، شەهید چەمرانی ئاواز، خواڕەزمیی و زانستەکانی پزیشکیی تاران لەم پێشانگایەدا ئامادە بوون.
ناوبراو وەبیری هێنایەوە: لەم پێشانگایەدا هەوڵمان داوە زانکۆ یەکەمەکان بە هەموو تواناکانیانەوە ئامادە بن تاکوو خوێندکارانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوون لەم زانکۆگەلەدا لەباری ڕاهێنانەوە بگەنە ئامانجەکانیان.
لە پێشانگاکەدا مه‌هدی شووشته‌ری سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی، دکتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌کر پارێزگاری سلێمانی، د.ڕه‌زا نوێنه‌ری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی‌کوردستان و سه‌رۆکی زانکۆی سلێمانی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و سه‌رۆکان و نوێنه‌رانی زانکۆکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و راپه‌ڕین و هه‌روه‌ها سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ئامادە بوون.
له مه‌راسیمی‌کردنه‌وه‌ی پێشانگاکه‌دا مه‌هدی شوشته‌ری سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له وته‌یێکدا بۆ ئاماده‌بووان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که هاوتا له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه سیاسی، ئابووری و رۆشنبیریه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی‌کوردستان، هه‌وڵی فراوان کردنی په‌یوه‌ندییه زانستی و زانکۆییه‌کانیشدان.
ناوبراو رایگه‌یاند که به‌رێوه‌چوونی وه‌ها پێشانگا و ئیڤێنتێکی زانستی و زانکۆیی بۆ ناسینی توانا باڵا زانکۆییه‌کانی ئێران له‌لایه‌ن خه‌ڵک و ناوه‌نده زانکۆییه‌کانی هه‌رێمی‌کوردستانه‌وه زۆر به‌سود و گونجاوه و ئاماده‌یی ته‌واومان هه‌یه چه‌ندین یادداشتی لێکگه‌یشتن له بواری په‌ره‌پێدانی‌هاوکارییه زانستی و زانکۆییه‌کانی نێوان زانکۆکانی ئێران و زانکۆکانی هه‌رێمی‌کوردستان واژۆ بکه‌ین و لێکگه‌یشتنه‌کانی پێشووش جێبه‌جێ بکه‌ین.
شووشته‌ری به‌ئاماژه‌دان به‌وه‌ی که سه‌رکونسوڵگه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا، ساڵانه 800 ویزای خوێندنی به خوێندکارانی هه‌رێمی‌کوردستان داوه، گووتی: بڕوامان وایه توانا زانستیه‌کانی زانکۆکانی ئێران زۆر له‌مه‌ی که ئێستا پیشان ده‌درێت زیاتره و هیوادارین له ساڵانی ئایینده‌دا ڕێژه‌ی وه‌رگرتنی خوێندکارانی هه‌رێمی‌کوردستان له زانکۆکانی ئێران دا بۆ چه‌ندین هه‌زار خوێندکار به‌رز ببێته‌وه.
لای خۆیه‌وه هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی له وته‌یه‌کدا جه‌ختی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه زانستیه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی‌کوردستان کرده‌وه و گووتی: ئێمه پشتیوانی له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م جۆره ئیڤێنتانه ده‌که‌ین.
ناوبراو سپاسی تایبه‌تی سه‌رکونسوڵگه‌ری کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد له سلێمانی و گووتی: له ماوه‌ی کۆرۆنادا به هاوکاری هه‌ردوولا نه‌مانهێڵا ئاڵوگۆڕی ئابووری و هاتوچۆی بازرگانه‌کان و خوێندکاران و ته‌نانه‌ت نه‌خۆشه‌کان له نێوان هه‌ردوولا بوه‌ستێت.
هه‌ر له‌م مه‌راسیمه‌دا سه‌رۆکی زانکۆی سلێمانی به نوێنه‌رایه‌تی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی‌کوردستان ئاماژه‌ی به سێ سوودی خوێندن له ئێران کرد بۆ خوێندکارانی هه‌رێمی‌کوردستان و گوتی: خاڵی‌هاوبه‌شی فراوانی ڕۆشنبیری و ئاسان فێربوونی زمانی فارسی و پله‌به‌ندی به‌رزی زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سێ خاڵی گرنگی خوێندنن له ئێران دا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment