تورکیا ئۆپراسیۆنێکی دیکەی ئاسمانیی لە هەرێمی کوردستان دەستپێکرد

بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی بە هاوکاریی دەزگای هەواڵگریی تورکیا - میت 28 ئامانجی بە درێژایی زنجیرە چیای ئاسۆس پێکاوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی ڕووداو بڵاوی کردەوە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکەکانی تورکیا بە چڕی سنووری قەزای شارباژێڕیان لە پارێزگای سلێمانی بۆردوومان کرد و وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێت، فڕۆکەکان بە قووڵایی 200 کیلۆمەتر ئامانجەکانیان پێکاوە.

بۆردوومانەکەش لە رێگەی فڕۆکەی ئێف 16ـە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراوە و وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، "ئەم پرۆسەیە بەبێ وەستان بەردەوام دەبێت."

ئەمە بۆ یەکەمجارە شارباژێڕ بەو چڕییە بۆردوومان دەکرێت. وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا زیاتر لە 20 فڕۆکە بەشدارییان کردووە.

بەپێی ڤیدیۆیەکیش کە میدیای فەرمیی تورکیا بڵاویکردووەتەوە، خولووسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا خۆی سەرپەرشتیی ژووری ئۆپەراسیۆنەکەی کردووە. وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، فڕۆکەکانیان دوای پێکانی ئامانجەکانیان، بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بنکەکانی خۆیان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3176

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha