بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فارس عیسا، نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە بەغدا، لە لێدوانێکدا رایگەیاند: هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێم دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ گرفتێک بۆ ناردنی 200 ملیار دینار لە بەغداوە بۆ هەرێم لە ئارادا نییە، چوونکە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەر دەرچووە و فەرمانەکەش گەیشتوەتە وەزارەتی دارایی عێراق و لەوێش ڕێکارە کارگێری و یاساییەکانی تەواو بون.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق بە سەردانێک لەدەرەوەی وڵاتەو تەنها ئەویش دەسەڵاتی ئیمزا کردنی لەسەر ناردنی ئەو بڕە پارەیە هەیە، بۆیە پێشبینی دەکەین هەر لەم هەفتەیەدا وەزیری دارایی بگەڕێتەوە بەغدا و ئیمزا لەسەر ناردنی ئەو پارەیە بکات و بخرێتە سەر ژمارە حسابی بانکی هەرێم.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment