کوردپرێس:
قائیمقامی قه‌زای زاخۆی سه‌ر به پارێزگای دهۆك به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردو، دو گه‌شتیاری عه‌ره‌ب به‌مه‌به‌ستی گه‌شتیاری روویان له‌گوندی "باندرۆ"ی سنوری ناحیه‌ی باتیفا كردبو، دیارنه‌مابون، دوای گه‌ڕان و به‌دواداچون ده‌ركه‌وت كه به‌هۆی تۆپبارانی سوپای توركیاوه كوژراون.
وتیشی،"ئه‌و دو هاوڵاتیه به‌ناوه‌كانی (ئه‌حمه‌د شاكر، یوسف عومه‌ر) به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌بن و به‌مه‌به‌ستی گه‌شتیاری و كاتێكی خۆش رویان له‌ناوچه‌كه كردبو، له‌ئێستاشدا تیمه‌كانمان له ناحیه‌ی باتیفا راسپاردوه، بچنه گوندی باندۆر و ته‌رمه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه".
قائیمقامی زاخۆ باسی له‌وه‌ش كرد، "په‌یامی ئێمه بۆ هاوڵاتیان و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ئه‌وه‌یه، شه‌ڕ و ئاڵۆزیه‌كانی سنوره‌كان ئیدانه بكه‌ن، چونكه ناڕه‌وایه و په‌كه‌كه و توركیا شه‌ری خۆیان هێناوه‌ته ناو خاكی ئێمه و به‌وهۆیه‌وه هیچ هاوڵاتیه‌كی ناوچه سنوریه‌كان ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر زێدی خۆی و پێویستیشه له‌سه‌ر ئاستی باڵای عێراق، پارێزگاری له‌سه‌روه‌ری عێراق بكرێت".
Your Comment