بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حاکم قادر حه‌مه‌جان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌کێتی لە میانی سه‌ردانێکیدا ناحیەی تەکییە ڕایگەیاند: که نابێت به هیچ شێوه‌یێک ژیانی هاوڵاتیان و کاسبکاران قورس بکرێت و نرخی پێداویستییه‌کانیان له‌سه‌ر گران بکرێت.
ناوبراوجەختی کردەوە، ئه‌رکی حکوومه‌ته هه‌رچی زووه هه‌نگاوی جدی بنێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بکات له قۆرخکاری و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ له بازاڕدا، نەک زیادکردنی، بەتایبەتیش نان و دەرمان و وتی: ئەم دوو بابەتە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ژیان و تەندروستی مرۆڤەوە ھەیە.
حاکم قادر حه‌مه‌جان وتیشی: بەرزبوونەوەی نرخی نان و دەرمان ھێڵی سوورە و دژی ئەوەین نرخیان لەسەر ھەژار و کەمدەرامەت زیاد بکرێت و ببێتە ھۆی خراپبوونی ژیان و گوزەرانیان.
ئەو قسانەی حاکم قادر لە کاتێکدایە، نرخی پێداویستییەکانی هاوڵاتیان بەتیبەت بەنزین و گاز و غاز و ئارد بەشێوەیێکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و نیگەرانی هاوڵاتیانی لێکەوتووەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment