وەزارەتی بەرگریی تورکیا: لە هێرشێکی ئاسمانیدا 10 چەکداری پەکەکە کوژران

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە هێرشێكی ئاسمانیدا بۆ سەر چەکدارانی پەکەکە لە شنگال، 10 چەکدار کوژراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی ئابی 2021 لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەی شنگال هێرشێکی ئاسمانییان کردووەتە سەر چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە کە پاڵی سەربازی پەکەکەیە تاوەکوو ئێستا روونکردنەوەی لەبارەی ئەو هێرشە نەداوە.

یەکینەکانی بەرخودانی شنگال کە سەر بە پەکەکەن ڕایدەگەیێنن لە سێ رۆژی رابردوودا دوو جار هێزەکانیان لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە کراونەتە ئامانج.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3129

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha