دادگا فەرمانی گرتن و قەدەغەی سەفەری دەرەوەی بۆ سۆران عومەر دەکرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سۆران عومەر پەرلەمانتارى پێشووی کۆمەڵی دادگەریى کوردستان رایدەگەیەنێت، سەفەرکردنى دەرەوەى لێ قەدەغە کراوە و دەشڵێت"بەداخەوە دادگای ھەولێر لە کەیسی بەبارمتەگیراوەکانی بادینان سەلماندی داردەستێک زیاتر نییە"

کوردپرێس:

سۆران عومەر رایگەیاند" لەسەر سکاڵاکەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم دژی بەندە کە ٢/٤/٢٠٢٠ تۆماری کرد، دادگا و پۆلیسی ھەولێر فەرمانی گرتن و قەدەغەی سەفەری بەندەیان بۆ دەرەوە دەرکردووەو ڕادەستی سەرجەم فڕۆکەخانەو دەروازە سنوریەکانیان لەتەواوی ھەرێم و عێراق کردووە، بەتایبەتیش فەرمانی گرتنەکەیان بۆ سلێمانی ناردووە".

ئاماژەى بەوەش کردووە، دادگای ھەولێر لە کەیسی بەبارمتەگیراوەکانی بادینان سەلماندی داردەستێک زیاتر نییە.

هەروەها پەرلەمانتارەکەى پێشووی کۆمەڵ جەختی کردەوە کە ئامادەیە بچێتە دادگای کۆیە کە سەر بەپارێزگای ھەولێرە بۆ یەکلاکردنەوەی کەیسەکە.

هاوکات سۆران عومەر دەشڵێت" لەیاساو دادگا ھەڵنەھاتوین تا قەدەغەی سەفەرمان لەتەواوی عێراق دا بخەنە سەر، ئێمە بەرگریکاری جێبەجێکردنی یاساین وەک خۆی و بەبێ تەداخول".

سۆران عومەر پەرلەمەنتارى کۆمەڵی دادگەرى بوو لە پەرلەمانى کوردستان، بەڵام بەهۆى سکاڵای مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت و دەرچوونى فەرمانى دەستگیرکردنى وازی لە کارى پەرلەمانى هێناو بەهۆى ئەو فەرمانەشەوە لەو کاتەوە نەیتوانیوە سەردانى هەولێر بکات.

News Code 3124

Your Comment

You are replying to: .
captcha