بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق له كۆنگرهیێكی ڕۆژنامهوانیدا ڕایگهیاند، لە کەرکووک ٣٥ ھەزار خێزانی ئاوارە بوونی ھەیە کە ١٣ ھەزار خێزانیان خەڵکی ناو پارێزگاکەن و شەش ھەزار خێزانی پارێزگای نەینەوا و پێنج ھەزار خێزانیش خەڵکی پارێزگای ئەنبارن.
ناوبراو وتیشی، "لەگەڵ پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت باسی داڕشتنەوەی میکانیزمێکمان کرد بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار بۆ ناوچەکانی خۆیان چوونکە ئەو دوو پارێزگایە لە دۆخێکی ئەمنی باشدان و دۆخی ئەمنی تیایاندا جێگیرە".
ئیڤان فایەق لەسەر ھاوکاری کردنی ئاوارەکان بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان وتی، "لەماوەیێکی نزیکدا مینحەیێک بەبڕی ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار دینار دەدەین بە ھەر خێزانێکی ئاوارە لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکان ئەویش بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و ئەو لیژنەیەی بۆ ئەو مەبەستە پێکھێنراوە".
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لەبارەی بەشداری کردنی ئاوارەکان لەپرۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، رایگەیاند، "ھەوڵمانداوە کێشەی دەنگدان و کارتی دەنگدانی ھەموو ئەو ھاووڵاتییانە چارەسەر بکەین کە ئاوارەبوون و لەئێستادا لە ناوچەکانی خۆیان نین بۆ ئەوەی وەک مافێکی یاسایی و ئاسایی بەشداربن لە پرۆسەی دەنگدان".
لەبارەی کەسوکاری چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و چارەنووسیان، ئیڤان فایەق وتی: "ھێزە ئەمنییەکان گرەتنی گەڕانەوە و پاراستنی کەسوکاری چەکدارانی داعش دەکەن و سەرجەم ناو و زانیارییەکانی ئەو کەسانە لەبەردەستی ئاسایشی نیشتمانی عێراقدایە و وردبینیان بۆ دەکرێت و ئەو کەسانەیشی ھەر کێشەیێکی ئەمنی و پەیوەندییان لەگەڵ چەکدارانی داعش لەسەربێت ئەوە ئێمە وەک وەزارەت ھیچی بۆ ناکەین و ئەوە دەبێتە کاری ھێزە ئەمنییەکان".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment