سەرۆککۆماری ئێران: دوژمنان ناتوانن خەلەل لە پێوەندیی نێوان ئێران و عێراق دروست بکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆککۆماری ئێران لە پێوەندییێکی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراقدا جەختی کردە سەر پێوەندیی سازندەی نێوان هەر دوو وڵات و گوتیشی دوژمنان ناتوانن خەلەل بۆ ئەو پێوەندییە قووڵە دروست بکەن.

کوردپرێس:

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران لە پێوەندییێکی تەلەفونیدا لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق سپاسی دەستپێشخەریی عێراقی کرد بۆ کۆکردنەوەی وڵاتانی ناوچەکە لە دانیشتنی وڵاتانی هەرێمی.

سەرۆککۆماری ئێران لەو پێوەندییە تەلەفونییەدا ڕایگەیاند دەستپێشخەرییەکەی عێراق بۆ کۆکردنەوەی وڵاتانی ناوچەکە لە دانیشتنێکی هاوبەش و میواندارێتی کردنی ئەو دانیشتنە ئەنجامی ئیجابیی دەبێت و بەو بۆنەیەوە سپاسی وڵاتی عێراقی کرد.

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی جەختی کردەوە وڵاتانی ناوچەکە توانای ئەوەیان هەیە کە نەخشەڕێگای دەستخستنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتیی بەردەوام دابڕێژین و جێبەجێشی بکەن بۆیە دەستوەردانی بێگانەکان لە کاروباری ناوچەکە هەرگیز ڕێگاخۆشکەر نابێت بۆ ئاسایش و سەقامگیری و گەشەپێدانی ناوچەکە.

سەرۆککۆماری ئێران سپاسی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی عێراقیشی کرد کە میواندارێتیی زیارەتکارانی ماتەمینی حوسێنی دەکەن و هیوای ئەوەشی خواست بە زووترین کات پاش کۆتاییهاتنی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا پڕۆسەی سەردانی زیارەتکاران ئاسایی ببێتەوە.

News Code 3107

Your Comment

You are replying to: .
captcha