بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک نووسیویه‌تی، "له‌گه‌ڵ چه‌ند شاره‌زایێک سه‌رقاڵی توێژینه‌وه‌ین له‌سه‌ر گرفتی ئاو وه‌ک گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر دانیشتوانی ھه‌رێم.
ناوبراو دەڵێت: له‌به‌شێکدا باسی مه‌ترسی ژماره‌یه‌کی ئێجگار زۆر بیرمان کردوه، که‌چۆن کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاوی ژێر زه‌وی ھه‌ولێر دروستکردوه، له‌و نێوه‌نده‌ش پرۆژه‌کانی نیشهجێبونی وه‌به‌رھێنان سه‌نته‌ری ئه‌م مه‌ترسیه گه‌وره‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "چه‌ند ساڵێکه پرۆژه‌ی تاوه‌ره‌کانی نیشته‌جێبون و ڤێلاکان، به‌خێرایه‌کی زۆر زیادی کردوه، ھه‌ندێک پێیوایه سیمایه‌کی جوانی به‌ھه‌ولێر به‌خشیوه، به‌بێ وردبونه‌وه چ کاره‌ساتێک له ژێره‌وه به‌ڕێوه‌یه، 142 پرۆژه‌ی وه‌به‌رھێنان مۆڵه‌تیان وه‌رگرتوه، ده‌یان پرۆژه‌ی دیکه‌ش به‌ڕێوه‌ن، ئه‌م پرۆژانه گرفتی ئاویان نیه، به‌شێکی زۆریان ئاوی به‌رده‌وامیان ھه‌یه، به‌ڵام دابینکردنی ئه‌م ئاوه کاره‌ساتێکی له پشته، ئاوی ژێر زه‌وی موڵکی گشتیه، ئایا ده‌کرێت ھه‌رکه‌سێک چه‌ند بیری ویست و به‌ھه‌ر قوڵیه‌ک، بیر لێبدات؟ بێگومان نه‌خێر".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت، "خاوه‌نی ئه‌و پرۆژانه سه‌رقاڵی فرۆشتنی ئاوی ژێر زه‌وین، له‌ژێر چه‌تری پاره‌ی خزمه‌تگوزاری پاره‌ی ئاو له به‌شداربوان وه‌رده‌گرن و ھیچ بڕه پاره‌یه‌ک ناده‌ن به حکوومه‌ت؟، ھه‌موو ماڵێک له گه‌ڕه‌که‌کاندا ناچار ده‌کرێت پێوه‌ری ئاو ببه‌ستێت، به‌ڵام له نێو ئه‌م پرۆژانه‌دا پێوه‌ری ئاویان نیه، تاوه‌کو ئێستا ئاوی پرۆژه‌کان ڕاده‌ستی دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌ت نه‌کراوه‌و وه‌به‌رھێنه‌ر بۆخۆی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و داھات بۆخۆیه‌تی و خۆی بیر لێده‌دات به‌و قوڵیه‌ی ده‌یه‌وێت".
عەلی حەمە ساڵح ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات، "به‌شێک له پرۆژه‌کانیش له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌نیازی ڕوباری ده‌ستکردو گه‌وره‌ترین نافورهن له عێراق، له‌ته‌نیشت وشکه ساڵی، ئه‌م بیرانه ھۆکارێکی سه‌ره‌کیه بۆ وشکبونی سه‌دان بیر‌و که‌مبونی ئاوی ژێر زه‌وی، به‌جۆرێک قوڵایی بیر له سنوری ھه‌ولێر گه‌یشتوه‌ته نزیکه‌ی 600 مه‌تر".
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌که‌ش، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح رایگه‌یاندووه، "ئه‌گه‌ر سیستمی دابینکردنی ئاو و پرۆسه‌ی دابه‌شکردنی به‌مشێوه به‌رده‌وام بێت، گرفتی ئاو ده‌بێته گه‌وره‌ترین گرفت له ھه‌رێمی کوردستان، له‌بری پشتبه‌ستن به بیری ئاو، پێویسته سود له ئاوی سه‌رزه‌وی وه‌ربگیرێت له ڕێگای به‌نداوه‌کانه‌وه، پێویسته پرۆژه‌کانی نیشته‌جێبون به تۆڕی گشتی ئاوه‌وه ببه‌سترێنه‌وه‌و ھه‌مان سیستمی گشتیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بکرێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment