هاوسەرۆکی یەکێتی: درێژە بەو سیاسەتە نیشتمانییە دەدەین کە خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتیی دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پافڵ تاڵەبانی هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌په‌یامێكدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بەئاڕاستەی پاراستنی یەکێتییەکەی مام چەند ھەنگاوێکمان ناوە"، ده‌شڵێت:"بۆ لەمەودوا درێژە بەو سیاسەتە نیشتمانییە دەدەین کە خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتیی دەکات نەک مەرام‌ و ئامانجێکی دیاریکراو".

کوردپرێس:

به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى نووسینگەی ڕاگەیاندنی بافڵ تاڵه‌بانى ھاوسەرۆکی یەکێتی، لەمیانی دیدارێكیدا لەگەڵ عادل عەبدولمەھدی سەرۆك وەزیرانی پێشوی عێراق ڕایگەیاندوه‌، "یەكێتی بەئاڕاستەی راستکردنەوەی ڕێڕەوی حزبی‌و پاراستنی یەکێتییەکەی مام چەند ھەنگاوێکی ناوە".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، "لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی داهاتوی عێراقەوە ھەردولا ھاوڕابون لەئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک‌و بێگەرد لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا کە ڕەنگدانەوەی خواستی ھەمولایەنەکان بێت‌و ببێتە مایەی سەقامگیری سیاسی، ئابوریی‌و کۆمەڵایەتی".

سەبارەت بەچاکسازی ‌و گۆڕانکارییەکانی یەکێتیش بافڵ تاڵەبانی وتویه‌تى:"یەکێتی بەئاڕاستەی ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی حزبی‌و پاراستنی یەکێتییەکەی مام چەند ھەنگاوێکی ناوە، بۆ لەمەودواش درێژە بەو سیاسەتە نیشتمانییە دەدەین کە خزمەت بەبەرژەوەندی گشتیی دەکات نەک مەرام‌و ئامانجێکی دیاریکراو".

وەك لەڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژه‌ى پێكراوه‌، هاوسەرۆكی یەكێتی دڵنیاییداوه‌، "یەکێتی لەئاست بەرپرسیارێتییە نیشتمانی‌و نەتەوەییەکان دەبێت‌و دەشمانەوێت لەگەڵ سەرجەم هێزو لایەنەکان هاوکارو پشتیوان بین بۆ بونیادنانی وڵاتێکی ئارامترو خۆشگوزەرانتر بۆ هاوڵاتییانمان".

News Code 3083

Your Comment

You are replying to: .
captcha