بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود محەمەد وتەبێژ و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی کێشه ناوخۆییه‌کانى یه‌کێتى بە شارپرێسی وتووە: پێش به‌ستنى کۆنگره‌ى چوارى یه‌کێتى، کێشه‌یێکى زۆرى هه‌بوو، به‌تایبه‌ت له په‌یوه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان".
ده‌شڵێت: "یه‌کێتى پێش کۆنگره و دواى کۆنگره‌ش به‌ده‌ست دوو بیرکردنه‌وه و سێ بیرکردنه‌وه‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌ڵام ئه‌وان ناویان نابوو بیروڕاى جیاواز و ئازاد، بۆ نمونه ئێمه و یه‌کێتى کۆبوونه‌وه‌یه‌کمان ده‌کرد و ڕاگه‌یه‌نراوێکى هاوبه‌شمان بڵاو ده‌کرده‌وه، سه‌یرمان ده‌کرد دواتر هه‌ر له‌ناو یه‌کێتى ڕاگه‌یه‌نراوێکى دیکه بڵاو ده‌کرایه‌وه و ده‌وترا ئه‌وه بۆچوونى یه‌کێتى نییه، ئه‌مه‌ش وایکرد زۆرکات یه‌کێتى تووشى هه‌ڵه بن".
مه‌حموود محه‌مه‌د ته‌ئکید ده‌کاته‌وه، "ئێمه وه‌کوو پارتى سوورین له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتیه‌که‌مان له‌گه‌ڵ یه‌کێتى که له‌سه‌ر دوو بنه‌مایه ئه‌وانیش (سیاسى و ئیداریی) له‌کاتى پێکهێنانى حکوومه‌تدا ڕێکه‌وتووین له‌سه‌رى، واته ده‌مه‌وێت بڵێم ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خودى یه‌کێتى ده‌که‌ین".
جه‌خت ده‌کاته‌وه، "وه‌کوو پارتى بڕیارمان داوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ستوه‌ردان له‌کێشه ناوخۆییه‌کانى یه‌کێتى و هیچ حزبێکى دیکه نه‌که‌ین، چوونکه ئه‌و کێشانه نه به‌ئێمه دروستده‌بێت و نه به‌ئێمه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى بڕیارى پێشوه‌خته هه‌یە که ئێمه ده‌ستمان هه‌یه له‌و کێشانه‌دا و لایه‌کى یه‌کێتى په‌نجه‌ى بۆ ئێمه ڕاکێشاوه، بۆیه ئێمه ئه‌و کێشه‌یه بۆ ناوخۆى یه‌کێتى خۆیان ده‌گێڕینه‌وه".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment